شایەتحاڵێک بە کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات ٥:٣٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی، بەھۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک سوتا. وتیشی، بەھۆی ڕووداوەکەوە ژن و مێردێک سووتان و دواتر گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش کە پورزایانە برینداربووە. راشیگەیاند، ژنەکە تەمەنی ٣٨ ساڵە و مێردەکەشی ٣٩ ساڵ، دوو منداڵیان ھەیە و ئەوان سەلامەتن