لەبارەی ئەم کێشەیە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەرباری ھەوڵە بەردەوامەکان، بەڵام ھێشتا دۆخی توشبوانی شێرپەنجە بەھۆی کەمی دەرمان و چارەسەری پێویست لە رەوشێکی خراپدایە.
لە بەرامبەریشدا خواست لەسەر شیرینیە خۆماڵییەکانی وەک لوقم و گەزۆ و کونجی و لەبزینە و مەسکەت زیادیکردووە، بە جۆرێک کارگەیەکی شیرینی رۆژانە ٢٠٠-٤٠٠ کیلۆ شیرینی بەرھەم دەھێنن، بەڵام لە بۆنە و جەژنەکاندا بەھۆی زۆری خواست لەسەری بڕی بەرھەم ھێنان بۆ سێ ھێندە بەرز دەبێتەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەت، زۆرترین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە ھەولێر جێبەجێ کراوە.
ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە سلفەی خانووبەرە وەستاوە و کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستبووە و رەوشی سیاسیش جێگیر نییە.
لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدانی کارەساتی ھەکاری، وەستا ڕەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگەی یەکێتی لە وتارێکدا ڕایگەیاند، دەبێت بە شانازیەوە یادی شەھیدانی دەستی غەدر بکەینەوە.
بەشێک لە دوکاندار و ھاووڵاتیان دەڵێن، ڕۆژانە ناتوانن بە ئاسایی ھاتووچۆ بکەن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ژمارەی سەگە بێلانەکان لە زیادبووندایە، تا ئێستاش لایەنە پەیوەندیارەکان چارەسەری ئەو کێشەیەیان نەکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری کەرکوک بۆ ڕێگریکردن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەکان ھەستاوە بە دانانی چەند شوێنێک بە چاودێری پزیشکی پسپۆر تا بە شێوەیەکی تەندروست قوربانی کردن بەڕێوەبچێت.