ئەو وتانەی قوباد تاڵەبانی، پاڵپشتی و ھاوھەڵوێستی رێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی بەدوای خۆیدا ھێنا، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانیش دڵخۆشن بە پاڵپشتییەکانی قوباد تاڵەبانی و دەڵێن تەنھا نین لە روبەڕوبوونەوەی توندوتیژییەکان دژی ژنان.
تەندروستی ھەڵەبجەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو کرێکارانە نوسراوی رەسمیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە و بە ھەڵە ڕەزامەندی خەرجکردنی مووچەی ھەژدە رۆژ دراوە، لە ئیستاشدا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن بۆ ئەوەی مووچەی تەواو بۆ کرێکاران دابین بکرێت.