لیژنەی چاودێری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، لە تاوتوێی دوا ھەنگاوەکانی بواردانە بە وڵاتەکەی کە بە راستەوخۆ کۆمەکی سەربازی بگەیەنێتە تایوان.
ھەرچەندە دەیان ساڵە ئەمریکا کۆمەکی سەربازیی تایوان دەکات، بەڵام دەرکردنی یاسایەکی نوێ لەو بارەیەوە ڕیگەدەدات بە واشنتۆن بە بەھای چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کۆمەکی سەربازیی نوێ بگەیەنێتە تایوان.
بڕیاریشە ئەو کۆمەکە سەربازییە نوێیانەی ئەمریکا، لە ماوەی چوار ساڵی داھاتوودا پێشکەش بە تایوان بکرێت، کە چاوەڕواندەکرێت ببێتە مایەی نیگەرانی و ناڕەزایی حکومەتی چین.
لە ماوەی ڕابردوو بەپشیتوانی ھەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، یاسای سیاسەتی تایوانی پەسەندکرد، کە بە گەورەترین گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و تایوان دادەنرێت.
لەو چواچێوەیەدا لە رۆژی ١٤ی ئەم مانگەوە ھەڵمەتێکی یەک ھەفتەیان لەژێر دروشمی (بەتەنھا نیت، لەگەڵتاین بۆ بەرەنگاری ژنکوژان) دەستیپێکردووە، لە ھەڵمەتەکەدا ژنان کۆدەبنەوە و بە بیروبۆچوونی جیاوازی ڕێکخراوەیی و حزبی گفتوگۆی تێروتەسەر بۆ چارەسەری کێشەکان دەکەن.