رۆژی شەممەی، ڤۆڵادیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین، ڤلادیمێر پوتین، هاوتا روسییەکەی بە "درۆزن" ناوبرد و وتی؛ لێدوانەکانی لەسەر دۆخی ئۆکراین راست نییە و ئاگربەستی ناوێت.

وتیشی، "پوتین درۆ لەگەڵ هەمووان دەکات سەبارەت بەو دۆخەی هەیە، بەتایبەتی سەبارەت بەو شتانەی لە ناوچەی کورسک رودەدەن، کە هێزەکانی ئۆکراین بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان".

سەرۆکی ئۆکراین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردووەتەوە؛ هێزەکانی کێیڤ لە کورسک گەمارۆ نەدراون، بەڵكو لە ناوچەكەدا روبەڕوی هێزەکانی روسیا و کۆریای باکور دەبنەوە، نوسیویشیەتی؛ مۆسکۆ هێزەکانی بەمەبەستی هێرشێکی جیاواز بۆ سەرمان کۆکردووەتەوە. 

ئاماژەشی بەوەداوە، پێویستە نێوەند گیرەکان لە پلانەکانی سەرۆکی روسیا و هێرشەکانی ئاگاداربن ئێمە ئاگادارین و خۆمان بۆ وەڵامدانەوەیان ئامادەکردووە.