فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە مەراسیمێکی یادکردنەوەدا لە شاری تەبرێز سەبارەت بە ئەگەری دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا رایگەیاند؛ کە مەحاڵە ئێران لە ژێر هەڕەشەدا دانوستان بکات.

حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران وتیشی: "لە ماوەی 46 ساڵی رابردوودا خەڵکی وریا و هۆشیاری ئێران لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا راوەستاون".

هاوکات ئاماژەی بە پێشێلکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە و سزاکانی سەر ئێراندا لەلایەن ئەمریکاوە و بە کرداری نا ئەقڵانی ناویبردن و وتی: ئەوان پابەند نین، بە هیچ شێوەیەک، بە بەها ئینسانییەکانەوە و تەنیا شتێک کە باوەڕیان پێی هەیە، هێزە و لەم شەڕە راستەوخۆیەدا، تەنیا بە خۆڕاگری و یەکگرتوویی و یەکگرتوویی دەتوانرێت سەرکەوتوبین.

لە وتارەکەیدا، وەک ئاماژەیەک بە ئیسرائیل و ئەمریکا وتی: وەڵامی ئێران بۆ سەر ئەو هەڕەشە کارانە، وێرانکەر دەبێت.