بە پێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی سوریا، کەمێک پێش ئێستا بە نزیکەیی (سەعات پێنج بەکاتی کوردستان) تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەڕەکی رەملی باشوری لازقیە لە سوریا رویدا و 3کوژراو و 12 برینداری لێکەوتەوە. 

لای خۆیەوە پارێزگاری لازقیە رایگەیاند، تەقینەوەکە تا ئێستا 3 کوژراو و 12 برینداری لێکەوتووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و دانیشتووانی ئەو شارە تا ئێستا بەدوای بریندار و بێسەروشوێنەکاندا دەگەڕێن.

سەرچاوە هەواڵییەکان سەرەتا باسیان لە هێرشی موشەکی دەکرد، دواتر راستکرایەوە کە تەقینەوەکە بەهۆی پارچەی موشەک و ئاسنی کۆنەوە بووە لە بیناکەدا.