یەکەم عەمرەکاری کوردستان لە مانگی رەمەزاندا لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد
رەوەز
١٥ی ئازاری ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە هاووڵاتی "ئەحمەد حەسەن محمد" دانیشتووی پارێزگای دهۆک، کە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە سەردانی وڵاتی سعوودیەی کردبوو، دوای بەجێگەیاندنی سوننەتی عومرە تووشی جەڵتە بوو و پاش مانەوەی نزیکەی مانگێک لە نەخۆشخانەکانی مەککە، بەداخەوە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، ئەم عومرەکارە تەمەنی سەرووی 70 ساڵ بووە و سوننەتی عومرەی بەجێ گەیاندووە. لەو ماوەیەی لە نەخۆشخانە بووە، بەردەوام لەلایەن نووسینگەی دهۆکی حەج و خاوەن کۆمپانیاکەوە چاودێری کراوە و ئاسانکاری بۆ خانەوادەکەی کراوە. هەر ئەمڕۆش دوای وەرگرتنی رەزامەندی خانەوادەکەی، بڕیارە مامەڵەکان تەواو بکرێن و لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.
شایانی باسە ئەمە حەوتەم عومرەکاری کوردستانە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیە کۆچی دوایی بکات.