بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سبەینێوە ھەموو جۆرەکان بەنزین نرخەکەی دادەبەزێت وبەنزینی نۆرماڵ ٧٥ دینار و موحەسەن و سۆپەر ٥٠ دینار دادەبەزێت.

ھاوکات محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەھۆی ئەو کارئاسانییەی لە دەروازەکان بۆ بازرگانان کراوە، رۆژانە بڕێکی زۆر بەنزین ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت و چاوەڕواندەکرێت لەچەند رۆژی داھاتووشدا نرخی بەنزین زیاتر دابەزێت.

وتیشی، دابەزینی نرخی سوتەمەنی لە بۆرسەکانی جیھان ھۆکارێکی دیکەیە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین و لە رووی کوالێتیشەوە چاودێری ووردی ھەموو ئەو بەنزینە دەکرێت کە ھاوردە دەکرێت.

محەمەد حەسیب راشیگەیاند، جیا لە بەنزینی بازرگانی، رۆژانە ھەردوو جۆری بەنزینی ٦٩٠ دیناری و ٨٠٠ دیناری بە کوالێتییەکی باش لە سلێمانی دابەشدەکرێت.