دانیشتووانی ناحیەی قۆرەتوو داوای کردنەوەی بنکەی کارتی نیشتمانی دەکەن
کوردسات نیوز
٢٢ی ئابی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٢٢ی ئابی ٢٠٢٢
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە مەراسیمێکی یادکردنەوەدا لە شاری تەبرێز سەبارەت بە ئەگەری دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا رایگەیاند؛ کە مەحاڵە ئێران لە ژێر هەڕەشەدا دانوستان بکات.
حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران وتیشی: "لە ماوەی 46 ساڵی رابردوودا خەڵکی وریا و هۆشیاری ئێران لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا راوەستاون".
هاوکات ئاماژەی بە پێشێلکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە و سزاکانی سەر ئێراندا لەلایەن ئەمریکاوە و بە کرداری نا ئەقڵانی ناویبردن و وتی: ئەوان پابەند نین، بە هیچ شێوەیەک، بە بەها ئینسانییەکانەوە و تەنیا شتێک کە باوەڕیان پێی هەیە، هێزە و لەم شەڕە راستەوخۆیەدا، تەنیا بە خۆڕاگری و یەکگرتوویی و یەکگرتوویی دەتوانرێت سەرکەوتوبین.
لە وتارەکەیدا، وەک ئاماژەیەک بە ئیسرائیل و ئەمریکا وتی: وەڵامی ئێران بۆ سەر ئەو هەڕەشە کارانە، وێرانکەر دەبێت.
تەنها چەند خولەكێك دوای هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر حوسییەکان، هێرشی بەرفراوانی ئەمریكا بۆ سەر دامەزراوە سەربازیی و ستراتیژییەكانیان لە یەمەن دەستی پێكرد.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە شەوی شەممە دوای بڵاوبونەوەی پەیامی هەڕەشەی سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، ئەو وڵاتە هێرشەكانی لە دەریا و ئاسمانەوە دژی 30 بنكە و دامەزراوە سەربازییەكانی حوسییەكانی یەمەنی لە سەنعای پایتەخت و چەند ناوچەیەكی دیكەی یەمەن بەشێوەیەكی فراون دەست پێكردوە و زیانی گەورەی لێكەوتوەتەوە.
ترەمپ لە پەیامەكەیدا رایگەیاند، كاردانەوەی سەرۆكی پێشوی ئەمریكا بەرامبەر چەكدارانی حوسیی لاواز بوە بەڵام ئەو داوا مۆڵەت دەداتە ئەو چەكدارانە و هەڕەشەی ئەوەشی كرد كە گورزێكی گەورەیان لێدەوەشێنێت بە جۆرێك كە پێشتر روی نەدابێت.
وەزارەتی تەندروستیی یەمەن بڵاوی كردوەتەوە بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا لانیكەم نۆ چەكداری حوسی كوژراون و نۆی دیكەشیان برینداربون.
حوسییەكان رایانگەیاندوە ئەو هێرشانە توندترین هێرشی ئەمریكا بوە كە لە ئەمساڵدا كراوەتە سەریان و هاوكات لە راگەیەنراوێكیشدا هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی ئەو هێرشانەیان كردوە.
حوسییەکان کێن؟
حوسییەکانی یەمەن گرووپێکی چەکداری پەیڕەوانی مەزهەبی زەیدین کە یەکێکە لە مەزهەبەکانی ئایینی شیعە لە ئیسلامدا.
ئەم گرووپە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دروستبوو کە بە گوتەی خۆیان بەرەنگاری گەندەڵییە بەرفەراوانەکانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆک کۆماری یەمەن ببنەوە.
ناوی ئەو گرووپە لە حوسێن ئەلحوسی دامەزرێنەری ئەم بزووتنەوەیە هاتووە. هەروەها بەخۆیان دەڵێن ئەنساروڵا یان یارانی خودا.
لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەمڕۆ بە خەمێکی قوڵەوە یادی 37 ساڵەی تاوانی دڕندانەی دژ بە گەلەکەمان دەکەینەوە کە لە شاری هەڵەبجە لە لایەن هێزەکانی رژێمی بەعسی روخاوەوە بەرامبەر بە خەڵکی بێدیفاع و مەدەنی ئەو شارە ئەنجامدرا."
راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو تاوانەی شۆڤێنیەکانی بەعس بەسەر ئەم شارەدا هێنایان، رقێک بوو بەرامبەر رۆڵی مێژوویی هەڵەبجە کە لە جوڵانەوەی فەرهەنگی و شارستانێتی و سیاسیدا خاوەنی بیری دەوڵەمەند و پێشکەوتنخوازی کوردایەتی بوون و لە راپەڕین و شۆرشەکانی گەلەکەشماندا هەمیشە سەرمەشق بوون.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە: "وەک چۆن هەر لە پاش راپەڕینەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئەرکی خۆی و دواتر لە رێگەی حکومەتی هەرێمەوە هەوڵی بێوچانی خستە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی سیمای ئاوەدانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هەڵەبجە و خەڵکەکەی، ئیمڕۆش زیاتر لە جاران و پاش بەڕەسمی ناساندنی هەڵەبجە وەک چوارەمین پارێزگای کوردستان لە لایەن پارلەمان و حکومەتی هەرێمەوە، لەپێناو سارێژکردنی زامەکان و باشتر قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی تاوانی جینۆسایدکردنی ئەم شارە تێدەکۆشێت."
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەم بۆنە خەمناکەدا تەئکیدی کردووەتەوە کە سەرکردایەتی یەکێتی لە رێگەی فراکسیۆنەکەیەوە لە پەرلەمانی عیراق و تیمی ئیدارەی هەڵەبجە و حکومەتی فیدراڵی، لە هەوڵی بەردەوامدان تاوەکو لە ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای بەرەسمی ناساندنی هەڵەبجە وەک نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق دوا خوێندنەوە و دەنگدانی لەسەر بکرێت و بە پێی یاسا و بنەما دەستورییەکان گشت شایستە و مافەکانی بۆ دابین بکرێت.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تاوانی کیمیایبارانی هەڵەبجە زامێکی لە بیرنەکراوە. درود بۆ رۆحی شەهیدانی کیمیایبارانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی جینۆسایدی گەلەکەمان.