لیژنەکانی پەڕلەمان لە بارەی بەهەدەردانی موڵکی گشتی و کەمی خزمەتگوزاری کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
"لوقمان وەردی"سەرۆکی شارەوانی و گەشتوگوزار بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لیژنەکانی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە و کشتوکاڵ سەبارەت بە پرسی بەھەدەردانی زەوی و موڵکی گشتی و خراپی رێگەوبان و خزمەتگوزاری گشتی وەک کێشەی کەمئاوی و وشکەساڵی و خۆڵ وخاشاک و پێوەری ئاو و کێشەی روسماتی تابلۆی بازرگانی کۆبونەوە.
وتیشی، لیژنەکان راپۆرتێکی ھاوبەش ئامادەدەکەن بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کار و بەئامادەبونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان لە پەرلەمان لەسەر ئەو پرسانە گفتوگۆ بکەن.