عەقید / بەختیار محەمەد  بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند : ئامانجیان لەم سیستمە کەمکردنەوەی ئەو قەرەباڵغی و پەستانە زۆرەیە کە لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ھەیە بۆ داواکردنی تابلۆی نوێی ئوتومبێل بەتایبەت تابلۆی جۆری شاز.

راشیگەیاند تەنیا ئەو کەسانەی کە داواکاری ژمارەی نایاب پێشکەش دەکەن دەتوانن بەڕێگەی ئەلکترۆنی داواکارییەکەیان پێشکەش بکەن گۆڕینی تابلۆی ئاسایی  کارەکانیان لەنێو بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی رایدەکرێت.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو کەسانەی داوای ژمارەی نایاب دەکەن بە ئۆنلاین داواکاری پێشکەش دەکەن و ھەر بە ئەلکترۆنیش وەڵامیان دەدرێتەوە کە داواکەیان قبوڵکراوە یان نا , ووتیشی رۆژانە تەنیا ٢٥٠  داواکاری ئۆنلاین رایی دەکەن و نرخی تابلۆی ژمارە نایاب ٢ ملیۆن دینارە .