سودانی هۆشداریدا لە هەر هەڕەشەیەك كە مەترسی بۆ سەر عیراق دروستبكات
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆك وەزیرانی عیراق هۆشداریدا لە هەر هەڕەشەیەك كە مەترسی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عیراق دروست بكات.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئەوان رێز لە ئیرادەی سوورییەكان دەگرن و چاوەڕێی پرۆسەیەكی سیاسی گشتگیردەكەن لەو وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر كەموكوڕییەك لە گرتووخانەكانی سوریا هۆكاردەبێت بۆ ئەوەی عیراق روبەڕوی تیرۆر ببێتەوە.
دەشڵێت، ئیدارەی سوریایان ئاگادار كردووەتەوە لە تێڕوانینی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی ئێستا و پەرۆشیشیان هەیە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتە بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكانیان.
سودانی ئاماژەی بەوەشكرد، ماهیر ئەسەد دوای روخانی ئەسەد نەچووەتە ناو عیراقەوە و حكومەتی پێشووی سوریاش داوای لە عیراق نەكردووە دەستوەردانی سەربازی لەو وڵاتەدا بكات.