وەفدێكی پەرلەمانتارانی دەم پارتی بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجەلان گەیشتنە ئیمڕاڵی و ئێستا لە كۆبونەوەدان.
ئەمڕۆ وەفدێكی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان "دەم پارتی" كە پێكهاتوون لە پەروین بوڵدان و سری سوورەیا ئۆندەر بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، گەیشنتە ئیمڕاڵی و لە كۆبونەوەدان.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی هەینی وەزارەتی دادی توركی ئەنجامدانی دیداری دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمراڵی پەسەند كرد.