مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی لەیەکگرتووی ئیسلامی دەکات
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبای لەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی نۆیەمین کۆنگرەی حزبەکەیان
دەقی راگەیندراوەکە
بەرێز / مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەرێزان / ئەنجومەنی نوێی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بە بۆنەی بەستن و سەرکەوتنی کارەکانی نۆیەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەرێزتان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنێکی نوێی سەرکردایەتی، پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەین و هیوادارین بڕیارەکانی كۆنگرە و سیاسەتی ئایندەی یەکگرتوو ببێتە هەوێنی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان گشت لایەنە كوردستانیەكان، بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لە ئاست پرسە نیشتمانیی و نەتەوەییەكاندا و یەكخستنی تواناكان بۆ خزمەتكردنی زیاتری وڵات و گەلەكەمان .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان