بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عیراق،هۆشداری دەدات لە دروستبوونی گەردەلول و زریانی بەهێز،چەند رێنمایەکیش بڵاودەکاتەوە 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق رێنمایی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گەردەلوول و زریانی بڵاوکردەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ژێر دارەکان، تابلۆکانی رێکلام، تاوەرەکانی پەیوەندی و ئەو باڵەخانانە دوور بکەونەوە، کە مەترسیی رووخانیان هەیە. هەروەها دەرگە و پەنجەرەکانیش دابخەن

هاوکات بەرگریی شارستانیی عیراق داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.  

رێنمایەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق. 

  1. ١- لەو وایەرانەی شۆڕبوونەتەوە، دووربکەونەوە چونکە لەدوای پچرانیان مەترسی هەیە کە کارەبای تێدابێت 

  2. .٢- دووربن لەو باڵەخانانەی کە مەترسی رووخانیان هەیە 

  3. .٣-  دووربکەونەوە لە درەختی گەورە، چونکە ئەگەری شکانیان هەیە

.٤- لە پۆستەرەکانی  رێکلام دوور بکەونەوە

.٥- دەرگا و پەنجەرەکان دابخەن بۆ کەمکردنەوەی دزەکردنی هەوا لەکاتی گەردەلوولدا