رێکخراوی تەندروستی جیهانی: چیتر لەغەززە چارەسەر بۆ هاوڵاتییان ناکرێت
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیل، دوایین دامەزراوەی تەندروستیی لە باکووری غەززە لە خزمەتگوزاری وەستا. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت"هەوڵمانداوە کەمترین زیان بەخەڵک بگەیەنین".
نەخۆشخانەکە لەکار کەوتووە
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند،بەهۆی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیەی دوێنێ شەوی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان نەخۆشخانەکە وێران بووە زۆربەی کارمەند و چارەخوازەکانی ناو نەخۆشخانەکە سوتاون.
چەندین کارمەند و چارەخواز لەنەخۆشخانەکەدا سوتاون
لە هەمان کاتدا، سوپای ئیسرائیل پێشتر ڕۆژی هەینی رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە دەوروبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان، لە بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە دەست پێ کردووە، کە ئاماژەیە بۆ لێدان لە ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس، لە کاتێکدا وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکە.
سوپای ئیسرائیل ئاگری بەرداوەتە نەخۆشخانەکە
لە لایەکی دیکەشەوە، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین دەڵێت " پەیوەندیی لەگەڵ کارمەندان لەناو نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە بەیت لاهیا بچڕاوە، کە ماوەی چەند هەفتەیەکە لەژێر فشاری توندی هێزەکانی ئیسرائیلدایە."
سوپای ئیسرائیل، نەخۆشخانەکەچەکدارانی حەماسی تێدابووە
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل "هەوڵمان داوە کەمترین زیان بگات بە هاووڵاتییان و ئاسانکاریشی بۆ سەلامەتیی نەخۆش و کارمەندانی پزیشکی، پێش ئۆپەراسیۆنەکە کردووە."
ئەمە لەکاتێکدایە،وەزارەتی تەندروستی غەززە رۆژی هەینی لەبڵاوکراوەیەکدا، ئاماژەی بەوەکردبوو، سوپای ئیسرائیل ئاگری لەنەخۆشخانەکە بەرداوە و چەندین کارمەند و بریندار لەناو نەخۆشخانەکەدا سوتاون