عێراق

عامر ئەلفایز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، شەڕی غەززە ململانێی نێوان وڵاتانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دروستکردووە و عێراقیش بەدەر نییە لە ملمانێکانی ناوچەکە، بە تایبەتی دوای ئەو ھێرشە ئاسمانییانەی لەم دواییەدا کرانە سەر خاکەکەی.

ئەوەشی خستەڕوو، بەغداد دەستیکردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنە دیپلۆماسییەکان بۆ دووخستنەوەی عێراق لە ملمانێ ھەرێمییەکان، لەوانەش گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی لەگەڵ مارگرێتا روبلیس، وەزیری بەرگری و وەفدێكی باڵای سەربازی ئیسپانیا كۆبووەتەوە و گفتوگۆی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولایان كردووە.

سودانی راشیگەیاندووە، عێراق سورە لەسەر كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمان لە عێراق، لەكاتێكدا لەئێستادا هێزە ئەمنییەكانیان توانای بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆرستیەكانیان هەیە و داعش هەڕەشە نییە بۆ سەر دەوڵەت.

لەلای خۆشیەوە، وەزیری بەرگری ئیسپانیا رایگەیاند، وڵاتەكەی پابەندە بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق و رێز لە بڕیاری عێراق دەگرن بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان و لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق لە هەوڵدان بۆ تەواوكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن كە هاریكاری سەربازی و ئاسایش و پیشەسازی جەنگ لە خۆیدەگرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە بەغداد و ئەنبار، داوادەکەن کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێکبخرێت و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای کردنەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان بکرێت. 

ھەروەھا لەگەڵ ئەو نوسراوەدا ناوی ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکراوەتەوە، کە ئیمزایان کۆکردووەتەوە بۆ کردنەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان دەکەن لە خاکی عێراق. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدانی ھێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمریکا دەکەن و بە پێشێلی سەروەری وڵات دادەنێن.

دەشڵێت، ھێرشەکە ھێڵی سوری بەزاندووە کە بۆردومانی ھێزێکی رەسمی کردووە و ئەو کەسانەی کوژراون جێپەنجەیان لە شەڕی دژی داعشدا ھەبووە و وڵاتیان لە تیرۆر پاککردووەتەوە.

چوارچێوەی ھەماھەنگی راشیگەیاندووە، کوشتنی ئەبو باقر ساعیدی لەگەڵ ئەرکەکانی ھاوپەیمان یەکناگرێتەوە و بەردەوامبوونی ئەو ھێرشانە دەرگای کۆتایی نەھاتنی ھێرش دەکاتەوە و گرنگە حکومەت ھەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ کۆتاییھێنان بە ئەرکەکانی ھاوپەیمانان بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی ھاووڵاتییان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆککۆمار لە رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگاکەدا، کە د.ئەحمەد ئەلموبەرقەع وەزیری لاوان و وەرزش، ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، حسێن عیساوی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف و کەسایەتی رۆشنبیریی ھەرێمی کوردستان ئامادەیبون، وتەیەکی پێشکەشکرد و دوپاتیکردەوە، کردنەوەی پێشانگاکە گرنگییەکی ناوازەی ھەیە، بەوپێیەی نەجەف شاری زانست و ئەدەب و زمان و فیقھە، ھەروەھا شوێنی لە ئامێزگرتنی حەوزە ئایینییەکانە.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەکرد، عێراقییەکان لە سەختترین ھەلومەرج و لەژێر حوکمی ستەمکارترین و دڕندەترین دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکاندا، دەستبەرداری خوێندنەوە نەبوون و پشتیان لە کتێب نەکردوە، ئەمڕۆش نەجەف گەواھیدەری ھەستانەوەیەکی زانستی و ھزری و جوڵانەوەیەکی چاپ و بڵاوکردنەوەیە، کە پێشەنگی رۆشنگەریە و ھەموومان دڵخۆش دەکات.

ئەمەش دەقی وتەکەی سەرۆک کۆمارە؛



خوشکان و برایانی ئامادەبوی بەڕێز ..

 سڵاوی خوداتان لێبێت ..

خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەگەڵتاندام بۆ کردنەوەی کارەکانی سێیەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە نەجەف، ئەگەر  چالاکییە رۆشنبیرییەکان لە ژیانی نەتەوە و گەلاندا گرنگییەکی زۆری ھەبێت، ئەوا گرنگییەکەی لە پارێزگای نەجەفی پیرۆزدا ناوازەترە، لەبەرئەوەی نەجەف شاری زانست و ئەدەب و زمان و فیقھە، ھەروەھا شوێنی لە ئامێزگرتنی حەوزە ئایینییەکانە.

لەمێژە ئەو وتە بەناوبانگە لەناو خەڵکدا بڵاوبوەتەوە کە؛ قاھیرە دەنوسێت، بەیروت چاپ دەکات، بەغداش دەخوێنێتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ رادەی تەشەنەکردنی رۆشنبیری و زۆری ژمارەی رۆشنبیران لە دەیەکانی رابردودا لە عێراق.

ئەمڕۆ مافی خۆمانە بە خۆنەویستییەکی زۆرەوە بانگەشەی ئەوە بکەین، کە عێراقییەکان لە سەختترین ھەلومەرج و لەژێر حوکمی ستەمکارترین و دڕندەترین دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکاندا، دەستبەرداری خوێندنەوە نەبوون و پشتیان لە کتێب نەکردوە، کتێب بەشێوەیەکی نھێنی لە نێوانیاندا دەستاودەستی کردوە دوای ئەوەی رژێمە تۆتالیتارییەکان سانسۆری خۆیان بەسەر مافی دەربڕین و نوسین و بڵاوکردنەوە و تەنانەت خوێندنەوەدا، سەپاندبو.

نەجەفی پیرۆز ھەر لە سەرەتاوە و پێش دامەزراندنی دەوڵەتی نوێی عێراق، بزوتنەوەیەکی چاپ و بڵاوکردنەوەی لەخۆگرتبوو، یەکەم چاپخانەی ھەڵمی زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر لێرە لە نەجەف، دامەزرێندرا.

نەجەف لە سەردەمی رژێمی پێشوودا دوور نەبوو لە جوڵانەوەی چاپ و بڵاوکردنەوە، سەرەڕای ئەوەی وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق کەوتبوە ژێر سانسۆرێکی توندەوە و لەو سەردەمەشدا مانایەکی راستەقینەیان بۆ بزوتنەوەی بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری نەھێشتبووەوە دوای ئەوەی دیکتاتۆر و دەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆنترۆڵی چالاکی نوسین و نوسەرانیان کردبو.

ئەمڕۆ نەجەف گەواھیدەری ھەستانەوەیەکی زانستی و ھزری و جوڵانەوەیەکی چاپ و بڵاوکردنەوەیە، کەمترین شت دەربارەی بگوترێت ئەوەیە کە پێشەنگی رۆشنگەریە و ھەموومان دڵخۆش دەکات، رابون و  رێنیسانسێکی مەعریفی یان کلتورێکی واقیعی نییە - بە بڕوای من- تەنھا لەڕێگەی کتێب و کتێبخانەوە نەبێت.

ھیوای سەرکەوتن بۆ رێکخەران و سەرپەرشتیارانی پێشانگاکە دەخوازین، پێشکەوتنی زیاتری زانستی و رابونی مەعریفی بۆ شاری زانست و زانایان.

دوبارە سڵاوی خوداتان لێبێت

دواتر سەرۆک کۆمار بەشەکانی پێشانگاکەی بەسەرکردەوە، کە بەرھەمی ژمارەیەکی زۆر خانەی چاپی ناوخۆیی و عەرەبی تێدا نمایشکراوە، ھەروەک تەماشای نوێترین چاپکراوەکانی بواری سیاسی، ئابوری، رۆشنبیری، فیکر و زانستی کرد.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆک کۆمار گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەن ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە کرد و ئاماژەی بەوەکرد، کە پێشانگاکانی کتێب ھاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی ژینگەی رۆشنبیری و بواری بڵاوکردنەوە و بەھێزکردنی دەستکەوتی داھێنەرانەی عێراقی و ئاسۆی فراوان بۆ رۆشنبیران و ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە و خوێنەران دەکاتەوە، سەرەڕای بەدیھێنانی لێکنزیکبونەوە و دیالۆگ و کرانەوە لەنێوان گەلان و نەتەوەکان.

 ھەر لە میانی چالاکییەکانی پێشانگاکەدا، سەرۆک کۆمار ئامادەی دانیشتنێکی دیالۆگ بوو لەبارەی چەسپاندنی بەھاکانی ھاووڵاتیبون و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی عەرەبی-کوردی، کە تێیدا توێژەر عەبدولئەمیر زاھید باسی لە تیۆری تێکەڵبون و پێکەوەیی نێوان نەتەوەکان لە کۆمەڵگەی عێراقیدا کرد، ھەر لە سەردەمی پادشایەتییەوە تا ئێستا.

لەلایەن خۆیەوە بەڕێز ھاوڕێ تۆفیق بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار باسی ھاوبەشیی فیکری نێوان عەرەب و کورد کرد.
لەلایەن خۆیەوە توێژەر دانا ئەحمەد ئەزمونی کەسایەتییەکانی کوردی لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و کولتوری ھاوبەشدا خستەڕوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی نابەرپرسانە ھەموو ئەو کارانە دووبارە دەکەنەوە کە دەبنە ھۆی تێکدانی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھێرشەکە پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و ھەڕەشە لەسەر سەقامگیری و گەلی عێراق دروستدەکات و بەم جۆرە ھێرشانە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تەواوی لەو ھۆکار و مەبەستانە دوردەکەوێتەوە کە بەھۆیانەوە ھاتبووە ناو خاکی عێراق.

ھەروەھا یەحیا رەسوڵ راشیگەیاند، ئەم ئاراستەیە وادەکات حکومەتی عێراق لە ھەموو کات زیاتر ھەوڵ بدات بۆ کۆتاییھێنان بە ئەرکەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کە بووەتە ھۆکاری ناسەقامگیری لە وڵاتەکەدا و ھەڕەشەی ئەوە دروستدەکات کە عێراق بەرەو بازنەی ململانێکانی ناوچەکە رابکێشێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق رایگەیاند، بەردەوامی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراقیەکان و پێشێلکاری وڵات بەڵگەیە لەسەر سوکایەتیکردنی ئەمریکا بە حکومەت و گەلی عێراق.

دەشڵێت، روون و ئاشکرایە بە بەردەوامی ھێرشدەکرێتە سەر عێراق، ھەرچەندە حکومەت چەند ھەنگاوێکی ناوە بۆ وەستاندنی ئەو ھێرشانە و مقاوەمەی ئیسلامیش پابەندن بە ئاگربەست و ھێرشنەکردن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگە عێراق بە رەسمی داواکاری پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات و داوای کشانەوەی بەپەلەی ھێزە بیانیەکان بکات و عێراق دەست بەچەند رێکارێک بکات و توانای بەرگریکردنی بەرەوپێش بەرێت بۆ وەڵامدانەوەی دژی ھەر ھێرشێک دەکرێتەسەری.

خەزعەلی وتیشی، بەم ھەنگاوە زامنی گەلی عێراق و سەروەری ئاسمانی و زەمینی دەکرێت و دۆخی ئابوری بەرەوپێش دەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە کە تایبەتن بە ھەڵوەشاندنەوەی حزبی تەقەدووم کە لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی لەکارلابراوی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

سکاڵاکان لەلایەن ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرکردەیەکی سوننەکانەوە  تۆمارکراون و داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە بڕیارێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بە نادەستوری لە قەڵەم بدات کە بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی حزبی تەقەدوومی رەتکردووەتەوە.

لە سکاڵاکاندا حزبی تەقەدوم و محەمەد حەلبوسی بە "ساختەکاری" نوسراوەکان و کارکردن لەگەڵ کۆمپانیایەک کە خاوەنداریەتی بۆ ئیسرائیل دەگەڕێتەوە تۆمەتبارکراون، ھەروەھا  بەپێشێلکردنی یاسای حزبەکان و دەستوری عێراقیش تۆمەتبار کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قسەی کردووە و ھێرشەکانی واشنتۆنی لەناو خاکی عێراقدا رەتکردووەتەوە، داواشی لە ئەمریکا کردووە بگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی گفتوگۆ لەرێگەی لیژنەی باڵای ھەماھەنگی سەربازییەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەردوو وەزیر جەختیانکردوەتەوە لە گرنگی پێکەوە کارکردن و ھاوبەشی ستراتیژی و بەردەوامی پێکەوەکارکردن بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو ئاستەنگییانەی کە ناوچەکە روبەڕوی دەبێتەوە، واشنتۆنیش جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ بەھێزکردنی کەرتی ئابوری عێراق دوپاتکردووەتەوە.

پەیوەست بە سزادانی بانکەکانیش لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە، وەزیری دەرەوەی عێراق داوای روونکردنەوەی رەسمی لە واشنتۆن کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو بانکانە بەشێکی گرنگن لە راییکردنی کاروبار و دابینکردنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، وەفدێکی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەروازە سنووریەکان کۆبووەتەوە، ھەردوولا ڕێککەوتنێکی ١١ خاڵی ھاوبەشیان لەسەر میکانیزمی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ھاتنە ناوەوەی گەشتیاران ئەنجامداوە.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئەو دەروازە ناڕەسمییانەی کە بۆ کاری قاچاخچیەتی بەدرێژایی سنووری ھەردوو وڵات بەکاردەھێنرێن، پێویستە دابخرێن، ھەروەھا دابینکردنی ساڵنامەی کشتوکاڵی بۆ بازرگانانی ئێرانی بۆ پابەندبوون و ڕێگریکردن لە ھەناردەکردنی ئەو کاڵایانە کە بەپێی ئەم ساڵنامەیە قەدەغەکراون بە مەبەستی پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیی.

ھەروەھا چڕکردنەوەی پشکنینی گەشتیاران و کەلوپەل، بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕبوونی چەک یان مادەی ھۆشبەر و دامەزراندنی کەناڵی پەیوەندیی راستەوخۆ لەنێوان دەروازە سنوورییەکانی ھەردوو وڵات و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ھاوبەش بەشێوەیەکی بەردەوام و رێگریکردن لەھەر جۆرە باجێک، کە لەسەر بنەمای یاسا کارپێکراوەکان نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ھەواڵگری سەربازیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری ورد و بەھاوکاری بەشی ھەواڵگری سەر بەفەماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و ھێزە ئەمنییەکانی قەزای خورماتوو، لەناوچەیەکی سنوری ئەو قەزایە گەورە تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردووە کە چەندین ناسنامەی ساختەی بە چەندین ناوی جیاجیا پێبووە و لە ھاتوچۆکردنیدا لە نێوان شار و شارۆچکە و پارێزگاکان بەکاریھێناون.

راشیگەیاندووە، ئەو تیرۆریستە کەسی یەکەمی پاشماوەکانی داعش بووە لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوک، دیالە و ئەنبار و لێپرسراوی دابینکردنی سەرچاوەیی دارایی و خۆراک بووە بۆ پاشماوەکانی داعش، بەپێی ماددەی چواری تیرۆریش لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی تەسەوف رایگەیاند، ئەوان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕن لە مێژووی ناوچە عەرەبی و ئیسلامیەکەماندا و خەڵکی غەززە نزیکەی چوار مانگە رووبەرووی شەڕێکی ناڕەوا بوونەتەوە.

وتیشی، عێراق بە یەکڕیزیی گەلەکەی بەسەر داعشدا سەرکەوتووە، ئەمڕۆش بەرەو گەشەپێدان و بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە ھەنگاو دەنێت.

دەشڵێت، ئەوان بە پتەویی و حیکمەتەوە رووبەڕووی ھەموو ھەلومەرج و ئاڵۆزییەکان دەبنەوە و لە بەرگریکردن لە ئاسایش و سەروەری وڵات و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل سازش ناکەن و نەرمی نانوێنن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، سابت محەمەد سەعید، وەزیری بەرگری پێشوازی لە مارگرێتا روبلێس وەزیری بەرگری و وەفدێکی باڵای سەربازی ئیسپانیا کرد. 

لە کۆبونەوەکەدا باس لە پەیوەندی نێوان عێراق و شانشینی ئیسپانیا کرا لەگەڵ چەند رێگایەک بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیە سەربازییەکان. 

سابت محەمەد رۆڵی ئیسپانیای بە گرنگزانی لە شەڕی دژی داعشدا بە تایبەت لە بواری راھێنان و راوێژی سەربازیدا. 

لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا پیدرۆ شانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لە میانی سەردانێکی رەسمیدا بۆ عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی ھەمیشە لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی عێراق پشتیوانی لە یەکگرتوویی و سەروەری و سەقامگیری عێراق دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای کۆچی ستۆکھۆڵم رایگەیاند، سەلوان مۆمیکا دیپۆرتدەکرێتەوە بەھۆی پێدانی زانیاری ھەڵە لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە سویدا. 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، مافی مانەوەی کاتی سەلوان مۆمیکا لە چەند ھەفتەی داھاتوودا تەواو دەبێت و درێژناکرێتەوە و پێنج ساڵ قەدەغەی گەشتیشی بۆ سوید بەسەردا دەسەپێندرێت. 

لای خۆشیەوە سەلوان مۆمیکا رایگەیاندووە، تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەگرێت، بەڵام بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی دەرکراوە و داواکاریەکی رەتکراوەتەوە.

سەلوان مۆمیکا ھاوڵاتییەکی عێراقییە و ساڵی رابردوو چەند جارێک قورئانی پیرۆزی سوتاند، بڵاوبونەوەی وێنە و ڤیدیۆی سوتاندنی قورئانی لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا و حکومەتی عێراق داوای دیپۆرتکردنەوەی سەلوانی دەکرد. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، لە نزیک ئەو ناوچەیەی تەقینەوەکەی روویداوە چەند کەسێک گردبونەوەتەوە و دروشمیان دژی ئەمریکا وتوەتەوە. 

میدیای ئێرانیش رایگەیاند، ئەبو باقر سەعداوی، سەرکردە لە حزبوڵای عێراقی بە بڕبڕەی پشتی مقاوەمەی ئیسلامی دادەنێن کە ھێرشیان دەکردە سەر سوپای ئەمریکا لە عێراق.

ھاوکات وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش رایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتێکن لەسەر ھێرشەکەی بەغداد و بەمنزیکانە بڵاوی دەکەنەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات ٩:٣٠ خولەکی ئەم شەو بە درۆن ئۆتۆمبێلێکی حزبوڵای عێراق لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژھەڵاتی شاری بەغداد کرایە ئامانج.

میدیاکانی عێراقیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لە ھێرشەکەدا دوو لێپرسراوی حزبوڵا بەناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی و لێپرسراوێکی بزوتنەوەی نوجەبا کە ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە کوژراون.

ھاوکات ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەمریکا گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش رایگەیاندوە، ئاگاداری ھێرشەکەی بەغدادن و لە کاتی گونجاودا زانیارییەکان دەخەنەڕوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...4546474849...337