عێراق

 کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بێلایەنانە مامەڵە لەگەڵ تانەکان دەکەن و زۆربەیان ھیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ئەنجامەکان نابێت، جەختیشی کردەوە لەوەی دەنگەکان بە دەستی بەوپەڕی شەفافیەت ھەژمار کراونەتەوە، بڕیاریشە رۆژی ٣شەممە کۆتا وادەی پێشکەش کردنی تانەکان بێت لەسەر ئەنجامەکان. کۆمسیۆن ٩٥%ی ژماردنەوەی دەنگەکانی بە دەست تەواو کردووە و راشیگەیاند، کۆی گشتی سکاڵاکان گەیشتوونەتە ٣٥٦ سکاڵا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر نامەیەکی ئاڕاستەی (نوری مالیکی) کردووە و بە ھاوکاری ئەمریکا تۆمەتباری دەکات و داواشی لێدەکات بگەڕێتەوە سەر ڕێبازی (محەمەد باقر سەدر) دامەزرێنەری حیزبی دەعوە.


دەشڵێت، لێدوانەکەی نوری مالیکی لەسەر پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری، تووشی شۆکی کردوون، چونکە لەگەڵ کردارەکانی یەکناگرێتەوە.


موقتەدا سەدر بە نوری ملیکی دەڵێت ئەوەی کە لە دەسەڵات لە دەستتچوو جارێکی تر قەرەبوو ناکرێتەوە، ئەوەی تاقیکراوەتەوە، جارێکی تر تاقی ناکرێتەوە، بۆیە ھەوڵی بەدەستھێنانی پۆست مەدە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساجد سالم یەکێک یەکێک لە کاندیدە سەربەخۆ دەرچووەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا ئەوەی یەکلابووەتەوە (٣٠) کاندیدی سەربەخۆ لە ھەڵبژاردنەکان سەرکەوتوون و پلانیان ھەیە بۆ پێکھێنانی فراکسیۆنێک لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.


دەشڵێت، لە گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەت، کاندیدە سەربەخۆکان ھەماھەنگییان دەبێت و بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوون تاوتوێ دەکەن.


ئەو کاندیدە سەربەخۆ دەرچووە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کاندیدە دەرچووە سەربەخۆکان، بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ٩٥٪ی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە ٣ ھەزار و ٦٨١ وێستگەی دەنگدان تەواوکراوە، کە لایەنەکان سکاڵایان لەسەر تۆمار کردبوو، لە ماوەیەکی نزیکیشدا پڕۆسەکە بە تەواوی کۆتایی دێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندبوو، ئەنجامی دەنگەکانی ٣ ھەزار و ٦٨١ وێستگەیان ڕاستەوخۆ بە دەست نەگەیشتووە و ئەوانەی بە میمۆری کارتیش ھاتوون لە کاتی خۆیان نەگەیشتوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بارەی گرنگی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنیش ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ناوەڕۆکێکی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ کۆکردنەوەی ھەموو زانیارییەکانی خاوەنی پاسپۆرت، لە فڕۆکەخانەکانیش دەرگای ئەمنی دەکرێتەوە لەو کاتەی زانیارییەکانی ناو پاسپۆرتەکە ھاوتا دەبێت و پەیوەستیش دەبێت بە کۆمپیوتەری ناوەندی و ناکرێت ھیچ دەستکارییەکی تێدا بکرێت و ھاک بکرێت.


جەختیشکراوەتەوە، پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەبێتە ھۆی دەوڵەمەندکردنی کارتی یەکگرتووی نیشتمانی، کە ھەموو زانیارییەکانی تێدایە، لە کاتی نوێکردنەوەی پاسپۆرتیشدا پێویست ناکات ھاووڵاتی ھەموو بەڵگەنامەکان پێشکەش بکات، چونکە پێشتر ھەمووی تێدا تۆمار کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەی نیشتمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەنێوان ١٢٪ بۆ ١٩٪دا بووە، بۆیە داوا لە دادگای باڵا فیدراڵی دەکەن ئەنجامەکانی ئەو ھەڵبژاردنە قبوڵ نەکات و ھەڵیبوەشێنێتەوە.


ئەو بەرەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ ئەوەی نەبن بە بەشێک لەم ھەڵبژاردنە و ھاوڵاتیان بێھیوا نەکەن، بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە.


ھەر لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا ئەیاد عەلاوی سەرۆکی بەرەی نیشتمانی رایگەیاند، ھۆکاری بەشدارینەکردنیان لە ھەڵبژاردن بەھۆی گەندەڵی ئیداری و دارایی و دەستوەردانی دەرەکییەوە بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا کە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندوە، ئەوەی جیھان چاوەڕێی دەکات لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن رەوتەکەیەوە سەبارەت بە ئەمریکا و داگیرکەر چەند خاڵێکی گرنگیان ھەیە بۆ دەرکردنی عێراق لە پاشکۆیەتی.


سەدر رایگەیاندوە، پێویستە لەسەر ئەمریکا مامەڵەی ھاوئاستی دیبلۆماسی لەگەڵ عێراق بکات لە سەرجەم ئاستەکاندا بەواتای مامەڵەی دەوڵەت لەگەڵ دەوڵەتی خاوەن سەروەری. 


ھەروەھا دانوستانی جدی و کارا بکرێت سەبارەت بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و سەربازگەکان و فرۆکە جەنگییەکانی و دەستوەردانەکانی لە عێراق، لەگەڵ دوورخستنەوەی عێراق و گەلەکەی لە ململانێی ھەرێمی و جگەلەوە ھیچی تر قبوڵ ناکەن.


موقتەدا سەدر راشیگەیاندوە، ئەگەر ئەو خاڵانە بەدیھاتن لەسەر ئاستی ئابوری و ئاستەکانی تر مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەکەن ، ئەگەرنا ملکەچی فشارو پاشکۆیەتی نابن و  دەوڵەتێکە دوژمنی عێراقە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزەکانی شیعە کە پێکدێت لە ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا و ھاوپەیمانی فەتح و چەند لایەنێکی تر لە راگەیەنراوێکدا تەواوی ئەنجامی ھەڵبژاردنی پێشوەختیان رەتکردەوەو ئاماژەیان بەوەکرد، ھیواخوازبوون کۆمسیۆن ئەو ھەڵە گەورانە راستبکاتەوە کە لە کاتی  بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامەکەی کردبوونی، بەڵام دوای سوربوونی لەسەر دروستی ئەنجامی تانەلێدراو، تەواوی ئەنجامی ھەڵبژاردن رەتدەکەنەوە.


جەختیشیانکردوەتەوە، کۆمسیۆن بەرپرسیارێتی تەواوەتی دەکەوێتە ئەستۆ لە شکستی دەستکەوتی ھەڵبژاردن و خراپی ئیدارەدانی کە رەنگدانەوەی خراپیان دەبێت لەسەر رێڕەوی دیموکراتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەلیل عەدنان سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وردبینی بۆ ٣٦٨١ وێستگە کراوە و دەرکەوتووە ئەنجامەکەی ھاوشێوەی ژماردنی ئەلکترۆنی بووە و خراوەتە سەر ئەنجامی بەرایی.


راشیگەیاند، تەواوی ئەنجامی ھەڵبژاردن بەراییەو شایەنی تانە لێدانە.


سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران جەختیشی کردەوە لەسەر بێلایەنی کۆمسیۆن و رایگەیاند، بە یەک ئاست لە بەرامبەر ھەموو ھێزە سیاسییەکان وەستاون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، کاروانی چوارەمی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی گەیشتە بەغداد، کە بڕەکەی یەک ملیۆن دۆزە و بەسەر ھەموو پارێزگاکان دابەشدەکرێت.


لە چوارچێوەی گرێبەستی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ کڕینی ٣٦ ملیۆن دۆزی جیاوازی ڤاکسینی کۆرۆنا، چەند کاروانێکی ڤاکسینەکانی سینۆفارم و ئەسترازینیکا و فایزەر ھاوردەی عێراق و ھەرێمی کوردستان کراون. 


بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیش، تائێستا نزیکەی پێنج ملیۆن و ١٥٥ ھەزار کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، ئامانجی وەزارەتی تەندروستیش زیادکردنی ئەو ژمارەیە بۆ پێنج ملیۆن کەس.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەکارھێنانی توندوتیژی و ھەڕەشەکردن، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئیدانە دەکەن.


ھەرچەندە خودی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، ھەڕەشە لێکردنیان بەھۆی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەوە رەتکردەوە، بەڵام رۆژی دوو شەممە دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، چەند سەرچاوەیەک باسیان لە بوونی ھەڕەشە و فشار لەسەر کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کرد، بە تایبەتی لە ناوچەی سەوز لە بەغداد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و د.فائیق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوە ھاوبەشەکەیاندا دەڵێن، جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکەنەوە و ھەر ھەوڵێکیش رەتدەکەنەوە کە ئاسایشی گشتیی بخاتە مەترسییەوە.


لە راگەیەندراوەکەدا ھۆشداری بە لایەنەکان دراوە کە پێوستە تانە و ناڕەزاییەکانیان لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لە چوارچێوەی یاسا و دەستوردا بێت و بە ھەموو توانایەکیشەوە پشتیوانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکەن.


لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا داوا لە لایەنەکان کراوە زمانێکی ژیرانە بەکاربھێینن و مامەڵەی باش لەگەڵ یەکتر بکەن، چونکە ھەڵبژاردن مافی رەوای ھاوڵاتیانە بۆ دروستکردنی دیموکراسییەت و پێویستە رێز لە دەنگی دەنگدەران و ئیرادەیان بگیرێت.

دەقی راگەیەندراوەکە...

راگەیەندراوێکی ھاوبەش لە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری
وەک بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و دەستووری و یاساییەکان، ھەروەھا بۆ پاراستنی پرۆسەی دەستووری و دیموکراسی وڵات و پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق، ھاوکات لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق و کارکردن بۆ ئەوەی وڵات نەبرێت بە ئاڕاستەی کێشمەکێش و دۆخێکی نەخوازراو کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی گشتی بکات.


لەو چوارچێوەیەدا جەختدەکەینەوە لە گەڕانەوە بۆ خەڵک لەسەر بنەمای دەستوور، چونکە خەڵک سەرچاوەی شەرعییەتی حوکمڕانییە و ھەڵبژاردنیش مافێکی نیشتمانی و رێگەچارەیەکی دێموکراسی و ئاشتیانەیە بۆ گەڕانەوە بۆ خەڵک و بژاردەکانی، بۆیە پێویستە متمانەی گەلی عێراق بە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان بگێڕینەوە، تاوەکو ھەڵبژاردنەکان ببێتە مایەیی ھێنانەئاراوەی خواستی راستەقینەی گەل.


ھەروەھا سەبارەت بەو ناڕەزاییانەی کە ھەیە لەسەر  بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە لەچوارچێوەی یاسا جێی قبوڵکردنە، بۆیە مامەڵەکردن و یەکلایکردنەوەی پێویستە بەپێی دەستوور و یاسا دەبێت.


ھاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و دەسەڵاتی دادوەری تایبەت بەو بابەتە  دووپاتدەکەینەوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە، ھەروەھا جەختدەکەینەوە لەگرنگی رەچاوکردنی ھەموو ئەو سکاڵا و تانانەی کە بەرزکراوەتەوە لەسەر  پرۆسەی ھەڵبژاردن بە پیشەیی و بەرپرسیارێتی و بێلایەنی تەواو.


داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکەین بەرپرسیارێتی نیشتمانی و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات لەبەرچاو بگرن، و پابەندبن بە پاراستنی ئارامی و زمانی عەقڵ و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە کە دوور نییە کاریگەری لەسەر ئاشتی و ئاسایشی گشتی بکات، ھەروەک دووپاتدەکەینەوە لەگرنگی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ ھێنانەدی داواکارییە نیشتمانییەکان کە چاوەرێ دەکرێت بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی نوێنەران کە گوزارشت بێت لە خواستی گەل و ھێنانەکایەوەی چاکسازی بنەڕەتی و گەشەپێدان، و کارکردن بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی کارا کە کار بکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و چەسپاندنی دەوڵەتی توانادار کە داوا رەواکانی خەڵک رووەو و ئایندەی باشتر بھێنێتەدی.


د. بەرھەم ساڵح 
سەرۆک کۆمار


دادوەر د. فایەق زێدان 
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەشی سکاڵاکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ٣٥٦ سکاڵایان لەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەخت بەدەستگەیشتووە، بەجۆرێک ٣٢٩ سکاڵایان لەسەر دەنگدانی گشتی و ٢٧ سکاڵاش لەسەر دەنگدانی تایبەت تۆمارکراون.
راشیگەیاند، لیژنە تایبەتمەندەکانی کۆمسیۆن سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە سکاڵاکان و لە ماوەی ٧ رۆژدا بڕیار لەسەر ھەموو سکاڵاکان دەدرێت و دوای یەکلابوونەوەی سکاڵا و تانەکانیش، ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن رادەگەیەنرێت، کە ئەوەش قابیلی تانەلێدانە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
باڵیۆزخانەی عێراق لە وارسۆی پایتەختی پۆڵەندا رایگەیاند، دەیان کۆچبەری عێراق کە لە نێویاندا خەڵکی ھەرێمی کوردستانیشیان تێدایە، لەسەر سنورەکانی بیلاڕوس و پۆڵەندا، لەلایەن گروپەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاغچێییەکانەوە، مامەڵە بە ژیانیانەوە دەکرێت و پێویستیان بە ھاوکاری بەپەلەی مرۆیی ھەیە.
باڵیۆزخانەی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سەدان کۆچبەر کە لە بیلاڕوس و پۆڵەندا گیریان خواردووە، داوایانکردووە بە خواستی خۆیان بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(نوری مالیکی) لە پەیامێکدا لەبارەی پێشھاتەکانی دوای ھەڵبژاردن رایگەیاندووە، رێگەی دیموکراسی تاکە ئامرازە بۆ دیاریکردنی ئیرادەی گەل، کە ئەنجامەکەی پێکھێنانی دەسەڵاتێک بێت کە گوزارشت بکات لە بڕیارە ئازاد و سەربەخۆکان.  
(نوری مالیکی) ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق بە رەوشێکی مێژوویی ھەستیاردا تێپەڕدەبێت، سەرجەم لایەنەکانیش بێ جیاوازی بەرپرسیارن لەبەرامبەر پاراستنی سەقامگیری و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و دابەشکاری، بە پێچەوانەشەوە پەنابردن بۆ ھەر ئاڵۆزییەکی سیاسی، عێراق بەرەو ناسەقامگیری دەبات و باجەکەشی گەلی عێراق دەیدات. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا رەسمییەکانی تورکیا بڵاویان کردووە، بەھۆی شکستی سیاسی بانکی ناوەندی تورکیا و جارێکی تر دابەزینی بەھای لیرە لەبەرامبەر دۆلار، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سێ گەورە لێپرسراوی ئەو بانکەی لەکارەکانیان دورخستوەتەوە، چەند سەرچاوەیەکیش ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، ھەنگاوەکەی ئەردۆغان لەبەرامبەر مەترسی زیاتر دابەزینی بەھای لیرە بووە.


دوای ئەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ھەڕەشەی ھێرشکردنە باکوری سوریای کرد، بەھای لیرەی تورکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی  و ھەر دۆلارێک نۆ لیرەی تێپەڕاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...290291292293294...338