موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا کە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندوە، ئەوەی جیھان چاوەڕێی دەکات لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن رەوتەکەیەوە سەبارەت بە ئەمریکا و داگیرکەر چەند خاڵێکی گرنگیان ھەیە بۆ دەرکردنی عێراق لە پاشکۆیەتی.


سەدر رایگەیاندوە، پێویستە لەسەر ئەمریکا مامەڵەی ھاوئاستی دیبلۆماسی لەگەڵ عێراق بکات لە سەرجەم ئاستەکاندا بەواتای مامەڵەی دەوڵەت لەگەڵ دەوڵەتی خاوەن سەروەری. 


ھەروەھا دانوستانی جدی و کارا بکرێت سەبارەت بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و سەربازگەکان و فرۆکە جەنگییەکانی و دەستوەردانەکانی لە عێراق، لەگەڵ دوورخستنەوەی عێراق و گەلەکەی لە ململانێی ھەرێمی و جگەلەوە ھیچی تر قبوڵ ناکەن.


موقتەدا سەدر راشیگەیاندوە، ئەگەر ئەو خاڵانە بەدیھاتن لەسەر ئاستی ئابوری و ئاستەکانی تر مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەکەن ، ئەگەرنا ملکەچی فشارو پاشکۆیەتی نابن و  دەوڵەتێکە دوژمنی عێراقە.