بانكی جیهانی رایگەیاند؛ جەنگ زیانی زۆری بە ئۆكراین گەیاندوە و ئەو وڵاتە پێویستی بە زیاتر لە 500 ملیار دۆلار هەیە ، یەكێتی ئەوروپاش دەڵێت تێچوی ئاوادانكردنەوەی وڵاتەكە سێ هێندەی قەبارەی سەرجەم داهاتەكەیەتی.

بانكی جیهانی زیانە ئابورییەكانی  ئۆكراینی ئاشكرا كرد و رایگەیاند ، لە ماوەی 3 ساڵی جەنگدا 176 ملیار دۆلار زیان بە ئۆكراین گەیشتوە كە زۆربەی بەهۆی وێرانبونی خانو و شوێنی نیشتەجێبونەوە بووە.

لە ئامارەكاندا دەركەوتوە 13٪ی سەرجەم خانو و شوێنەكانی نیشتەجێبون لە ئۆكراین بەهۆی هێرشەكانیانی روسیاوە روخاون.

بانكی جیهانی جەختی لەوە كردوەتەوە كە ئۆكراین پێویستی بە لانیكەم 524 ملیار دۆلارە بۆ نۆژەنكردنەوەو بنیادنانەوەی كە زیاتر لە 10 ساڵ دەخایەنێت.