کەشناسیی عیراق رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی عیراق و هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.

کەشناسیی عیراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بەمجۆرە خستووەتە روو:

سبەینێ هەینی: بارستە هەوایەکی سارد عیراق و هەرێم دەگرێتەوە و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ هەور.

رۆژی شەممە: ئاسمان پەڵەهەور و هەوری تەواو دەبێت و بارانێکی مامناوەند و لە هەندێک شوێندا بارانی بەخوڕ دەبارێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.

یەکشەممە: ئاسمان پەڵەهەور و هەوری تەواو دەبێت و خێرایی با بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و دەگاتە ٣٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، بەپێی ناوچە جیاوازەکان باران بە رێژەیەکی مامناوەند و کەم دەبارێت، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

دووشەممە: کەش ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.