لە هەولێر ئاگر لە چەند دوکانێکی شەقامی ١٠٠ مەتری کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، بەپێی وتەی خاوەنی دوکانەکە، ئاگرەکە بەهۆی زۆپای نەوتەوە کەوتووەتەوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێریش رایگەیاند، دوکانەکەش چونکە کەلوپەلی جوانکاری ئۆتۆمبێلی تێدا بووە، بەئاسانی گڕی گرتووە و دوکانەکە بەتەواوی سوتاوە.

باسی لەوەشکرد، دوکانەکانی دیکە دوکەڵی ئاگرەکە چووەتە ناو دوکانەکەیان و زیانی پێگەیاندوون، بەڵام نەسوتاون.

وتیشی، ئەوان تیمی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنن و بەتەواوی هۆکارەکەی دەستنیشان دەکەن و راپۆرتی خۆیان دەبیت لەو بارەیەوە، زیانەکانیش لەو راپۆرتەدا دەخەنە روو.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئەوەشی خستە روو، لە رووداوەکەدا تەنها زیانی ماددی هەبووە و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.