کەشی ساڵی نوێ لە هەرێمی کوردستان کەشێکی سارد و وشک دەستیپێکرد و هەندێک جار بایەکی ساردی لەگەڵدا بوو، کەشناسیش پێشبینی دەکات، تاوەکو ٦ی ئەم مانگە هیچ پێشبینییەکی بارانبارین ناکرێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەورى جیا جیا  و سبەینێ هەینی، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت .

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە ٢٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا. 

کەشناسیی عێراقیش رایگەیاندووە، بە نزیکەیی تاوەکو ٦ی ئم مانگە کەش جێگیرە و ئاسمان ساماڵ و هەندێک جار پەڵەهەور دەبێت، هەروەها کەش سارد دەبێت، رۆژی ٦ی ئەم مانگە پێشبینی بارینی باران دەکرێت لە چەند ناوچەیەکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر    :16  پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 14 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  16 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى

سۆران    : 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   20 پلەى سیلیزى