وەزیری کشتوکاڵی عیراق داوای زیادکردنی تواناکان دەکات بۆ سەرخستنی پلانی کشتوکاڵ و زیادکردنی بەرھەمھێنانی گەنم.


عەباس جەبر مالیکی وەزیری کشتوکاڵی عیراق لە راگەیەنراوێکدا داوای زیادکردنی توانا و  ھەوڵەکانی کرد بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی سەرکەوتنی وەرزی کشتوکاڵی زستانی  ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ بۆ گەشەپێدانی بەروبوومی گەنم، ئەوەش لە رێی ئەنجامدان و تەواوکردنی دابەشکردنی تۆوی گەنم لە سەرتاسەری پارێزگاکان. 


راشیگەیاندوە، لەڕێگەی ئەنجومەنی نیشتمانی تۆوەوە ڕێنماییەکانیان دەرکردووە بۆ پاککردنەوەی تۆوی گەنم بە زووترین کات، بەمەبەستی تەواوکردنی ھەڵمەتەکانی دابەشکردنیان، ھەوڵی زۆریشیان داوە بۆ بەردەوامییدان بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی حکومەت بەڕێژەی ٧٠% کە دەبێتە ھۆی گەیشتن بە خودبژێوی و زیادکردنی بەرھەمھێنانی بەرھەمی ستراتیژی گەنم، ھاوشێوەی دوو ساڵی ڕابردوو.