وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رایگەیاند، رێژەی باران بارین لە زستانی ئەمساڵدا كەمتر دەبێت لە ساڵی رابردوو ، بەڵام یەدەگی ئاوی وڵاتەكە بە بڕی  10 ملیار مەتر سێجا زیادیكردووە .

عەون زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان لەزستانی ئەمساڵدا بڕی باران كەمتر دەبێت بەراورد بە ساڵی رابردوو، بەڵام ئاوی بەنداوەكانی حەدیسە و حەمرین و دوكان و دەربەندیخان حەبانیە و سەرسار بڕێكی گەورە ئاوی یەدەگەیان تێدایە كە 40 ملیار مەتر سێجا تێدەپەرێنێت.

وتیشی یەدەگی ئاو ئەمساڵ 10 ملیار مەتر سێجا لە پێشتر زیاترە  .