لایەنگرانی گروپە چەکدارەکان لەعیراق ھەڵیانکوتایەسەر کەناڵی ئێم بی سی لە بەغداد و کەناڵەکەیان بە ھێرشیکرنەسەر سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە تۆمەتبارکرد.

لایەنگرانی گروپە چەکدارەکای لە بەغداد بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەڵیان کوتایە سەر کەناڵی ئێم بی سی سعودیە لە گەرەکی جامیعەی بەغداد دوای بڵاوبونەوەی بەرنامەیەک لەو کەناڵە کە مقاوەمەی ئیسلامی بە میحوەری مقاوەمەی ئێران ناوبردبوو.

خۆپیشاندەران بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەو کەناڵە سەرکردەکانی مقاوەمەی فەڵەستین و عیراق و لوبنانی بە تیرۆرست ناوبردووە.

ھێزە ئەمنییەکان رێگای سەرەکی کەناڵەکەیان داخست و مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، کەناڵی ئێم بی سی لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت و ئیدانە و سوتاندنی بەس نییە و ھیچ شوێنێکی لە عیراق نییە و کار لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی دەکرێت.