محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نەبیھبڕی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان  ئاماژەی بەوەدا، عێراق پاڵپشتی لەو ھەوڵانە دەکات، کە ئامانج لێی وەستاندنی شەڕ و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر لوبنان و غەززە، ھاوکات بە ئاڕاستەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوام دەبن لە ناردنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ لوبنان.

ھاوکات، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی فیدراڵ رایگەیاند، دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل سەلمێنەری ئیرادەی تاوانکارییەکانی ئەو وڵاتەیە.

دەشڵێت، بێ ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل رێ خۆشکەرە بۆ بەردەوامبوونی ئەو دەستدرێژییانە و عیراقیش بانگەوازی نوێ دەکاتەوە، بۆ رێکخراوە نێودەڵەتییەکان تاکو رێوشوێنی پێویست بەرامبەر ئیسرائیل بگرنەبەر.