بەمنزیكانە نزیكەی 180 خێزانی دیكەی داعش لە كەمپی هۆلەوە دەگوازرێنەوە موسڵ
لاڤە
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
١٨
سەرچاوەیەكی حكومی لە پارێزگای نەینەواوە رایگەیاند، كاروانێكی نوێی خێزانەكانی داعش كە ژمارەیان لەنێوان 150 بۆ 180 خێزاندایە، لە كەمپی هۆلەوە دەگوازرێنەوە كەمپی جەدعە لە باشوری شاری موسڵ.
بەپێی سەرچاوەكە، گواستنەوەی ئەو خێزانانە ئەم هەفتەیە یاخود هەفتەی داهاتوو دەبێت و هەماهەنگی زۆر لەنێوان هێزە ئەمنییەكان كراوە، بۆ وردبینیكردن لە دۆسیە ئەمنییەكانیاندا.
تائێستا زیاتر لە 20 هەزار عیراقی لە كەمپی هۆل دەژین، عیراقیش هەوڵی داخستنی ئەو كەمپە دەدات، كە دەیان هەزار ژن و منداڵی تیرۆریستانی داعشی لەخۆگرتووە.
كەمپی هۆل دەكەوێتە باشوری شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان و لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە.