ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی زەوی لەناوچە جێناکۆکەکان بۆ خاوەنەکانیان دەدات
لاڤە
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
١٥
بەپێی ئەو کارنامەیەی بڵاوکراوەتەوە، کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران سەعات یەکی پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکات و شەش بڕگە لەخۆدەگرێت و تێیدا، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای باری کەسێتی ساڵی ١٩٥٩ دەدات.
ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان لەخۆدەگرێت، کە بەپێی پڕۆژەیاساکە هەشت بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی رژێمی بەعسی پێشوو ھەڵدەوەشێنرێنەوە کە لەنێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٩ دەرکراون بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی جوتیاران لە سنوری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان.
ھاوکات ئەنجومەنی نوێنەران، تاوتوێ پڕۆژەیاسای خوێندنی باڵای ئەھلی و تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکات.