عێراق ٢٥ ملیۆن دۆلار ھاوکاری پێشکەشی ئاژانسی ئۆنروا لە غەززە دەکات
ئاکام
٧ی ئازاری ٢٠٢٤
٧٩
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێرشی زۆر دەکرێتەسەر ئاژانسی ئونراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ھاوکاریەکانی ئەو ئاژانسە لەلایەن چەند وڵاتێکی ئەوروپیەوە بڕاوە.
داواشی لە وڵاتە عەرەبی و وڵاتانی دیکەش کرد کە بەردەوام بن لە ھاوکاریکردنی ئاژانسەکە و کەمبوونەوەی کارەکانیان بە واتای کەمکردنەوەی پاڵپشتی ئاوارەکانی فەڵەستینە و زیان بە دۆزی فەڵەستین دەگەیەنێت.
دەشڵێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار ھاوکاری پێشکەشی ئاژانسەکە بکات و ئەو بڕیارەیان بە گرنگ زانی و بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی دۆزی فەڵەستین.