ئەنجومەنی كۆمیسیاران بۆ پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
هادی
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢٣
ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بۆ پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی باڵای كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كۆدەبێتەوە بە مەبەستی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
وتیشی، دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان، رادەستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت، سەرۆكایەتی هەرێمیش وادەی یەكەم كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات.