سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی: فەرمانگەکانی ھەرێم دەتوانن راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی دارایی بکەن
کوردسات نیوز
٥ی ئازاری ٢٠٢٤
١٬٧١٠
جاسم عمیری، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە، فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەچەند مانگی رابردوودا لەکاتی خۆیدا مووچەیان وەرنەگرتووە، بۆیە دادگای فیدڕاڵی لە بڕیارێکیدا وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێم پابەندکرد بە بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر وەزارەتی دارایی ھەرێم سەرنجی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ھەبێت، ئەوکاتە فەرمانگەکانی ھەرێم دەتوانن راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ مامەڵە بکەن بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان.