سودانی بڕی ٥٠ ملیار دیناری بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و نەینەوا تەرخانکرد
کوردسات نیوز
٤ی ئازاری ٢٠٢٤
٦٦٨
دەشڵێت، تایبەتمەندی و سامان و ھەڵکەوتەی جوگرافی نەینەوا شایستەی ئەوەیە کە ببێتە ناوەندێکی ئابووری گرنگ لەسەر ئاستی نیشتمانی، ڕوونیشیکردەوە بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوەیە لە شەنگال، پەیامێکە بۆ خەڵکی قەزاکە سەبارەت بە ئامادەیی حکومەت بۆ دەستپێکردنی ھەڵمەتێکی فراوانی ئاوەدانکردنەوە.
سودانی جەختیشیکردەوە، لە لایەن حکومەتەوە بڕی ٥٠ ملیار دینار بۆ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەشتی نەینەوا لەبودجەی فیدراڵی تەرخانکراوە، ھەروەھا ئاماژەی بە کردنەوەی بەشە لاوەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکان کرد لە شەنگال، لە چوارچێوەی ڕەخساندنی ھەلومەرج بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، لەوانەش دامەزراوەی شەھیدان، بۆ چارەسەرکردنی فایلەکانی شەھیدان.