سودانی بۆ بە دواداچوون و کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری گەیشتە موسڵ
کوردسات نیوز
٤ی ئازاری ٢٠٢٤
١٨١
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی رەسمی گەیشتووەتە پارێزگای نەینەوا و ئامانجی سەردانەکەشی لە نزیکەوە ئاگاداربوونە لە دەستپێکردنی کارکردن لە پرۆژەی بنیاتنانی شاری غەزلانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سودانی لەو سەردانەیدا بەشداری دەکات لەکردنەوەی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوازی و بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی چەند پرۆژەیەکی تر لەناو شاری موسڵ و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری.