لە دەریای سور حوسییەکان بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ھێرشیانکردە سەر کەشتییەکی بەریتانی
هیوا
٦ی شوباتی ٢٠٢٤
١٬٤٩٠
دامەزراوەی ئەمپرەی بەریتانی کە تایبەتە بە ئاسایشی دەریایی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کەشتییەکی بازرگانی بەریتانی لە کەناراوەکانی یەمەن بە درۆن ھێرشیکراوەتە سەری و لە ئەنجامیشدا بە سوکی زیان بە کەشتییەکە کەوتووە.
باسی لەوەشکردووە، کەشتییەکە ھەڵگری ئاڵای دوورگەکانی باربادۆس بووە و لە دەریای سور و نزیک کەناراوەکانی یەمەن روبەڕوی ھێرشەکە بووەتەوە، ھێرشەکەش زیانی گیانی نەبووە.
لە درێژەی کاردانەوەی ھێرشی سەر غەززە، گرژییەکان لە یەمەن تا دێت زیاتر دەبێت و تەنھا لە ٤٨ سەعاتی رابردوودا زیاتر لە ٤٠ ئەندامی حوسییەکان لە یەمەن کوژراون و ھێرشی ئەمریکا و بەریتانیاش بۆ سەر ئەو گروپە بەردەوامە.