سبەینێ دادگای فیدراڵی سکاڵای تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکات
کوردسات نیوز
٣ی شوباتی ٢٠٢٤
٧٤٣
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیارە رۆژی یەک شەممە دادگاکە لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، کە لەلایەن زیاد جەبار ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمارکراوە.
سکاڵاکەش لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم تۆمارکراوە، داواشکراوە ماددەکانی ١، ٩، ١٥، ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ بە نادەستوری دابنرێت کە تایبەتن بە بازنەی ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان.
پێشتریش چەندجارێک دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لە بارەی سکاڵاکەوە دواخستووە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکەی رۆژی یەک شەمەدا بە یەکجاری بڕیاردان لە بارەی ئەو پرسەوە یەکلایی بکاتەوە.