عێراق داوا لە تورکیا دەکات ئاسانکاری بکات لە پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان
کوردسات نیوز
٢ی شوباتی ٢٠٢٤
٢٩٨
موحەیبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی تورکیا لەگەڵ عەبدولقادر ئۆغڵۆ ھاوتا تورکییەکەی کۆبوەوە لەبارەی کارەکانی جێبەجێکردنی رێگاکانی گواستنەوە.
سەعداوای داوای لە تورکیا کردووە ئاسانکاری بکرێت لە رێکارەکانی پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان و نوسینگەی پێدانی ڤیزا لە فڕۆکەخانەکان بکرێنەوە.
سەعداوی رایگەیاندووە، کۆمپانیا جیھانیەکان کە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان چاوەڕێی دەرفەتی وەبەرھێنان دەکەن لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و عێراق سورە لەسەر بەدیھێنانی سەرجەم داواکارییەکانی پڕۆژەکە.
لە بەرامبەردا ئۆغڵۆ دەستپێشخەری بەغدادی بە گرنگ زانیوە و داوایکردووە عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا- عێراق زیادبکات.