کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران لە سبەینێ ١ی شوباتەوە لە عێراق و پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک  دەستپێدەکاتەوە و تا ٢٠ی شوبات بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەش ناویان تۆماردەکرێت کە لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٦ن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە داتاکانیان لە تۆماری دەنگدەراندا نییە.

بڕیار وابوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٥ی شوباتی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت، بەڵام کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق رایگەیاندبوو، ناتوانن پرۆسەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەن و پێویستە لەگەڵ سەرۆکایەتی ھەرێمدا کۆببنەوە وادەیەک دیاریبکەن.