سەدر داوا لەلایەنگرانی دەکات ھەڵنەکوتنەسەر ھیچ شوێنێک کە پەیوەندی بە ھەڵبژاردنەوە ھەبێت
کوردسات نیوز
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٤٧
موقتەدا سەدر رێبەری سەدر لە پەیامێکی نوێدا کە لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، ئەوان کەسانی پاکن و بەدەرن لەگەندەڵییەکانی ھەڵبژاردن و گەندەڵکاران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەروەری عێراق، نابێت لایەنگرانی رەوتەکەی ھەڵبکوتنەسەر پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنی پڕ لە گەندەڵی.