بە بڕیاری سودانی سەربازانی عێراق بۆ ماوەی دوو ھەفتە مۆڵەتییان پێ نادرێت
کوردسات نیوز
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٥٧
محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، سەربازانی سوپای عێراق لە ١٤ تا ٢٠ی ئەم مانگە بۆیان نییە داوای مۆڵەت بکەن بەھۆی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپای عێراقیش دەخرێتە ئاستی ھۆشداری (ج) کە بە واتای بەرزترین دۆخی ئامادەکاری دێت بۆ ھەر ھەڕەشەیەک لەسەر ئاسایشی دەوڵەت و سەروەری وڵات و خەڵک.
سودانی دەشڵێت، ئەو بڕیارە ئەو کەسانەش کە لە مۆڵەتدان و سەرجەم یەکە سەربازییەکان و فەرماندەکان دەگرێتەو.