ئامێرە ھەستیارەکانی ھەڵبژاردن چەند سەعاتێک پێش دەنگدان دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکان
کەژان
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٧٨
داود سەلمان ،بەڕێوەبەری ڕێکارەکان و ڕاھێنان لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەو ئامێرە ھەستیارانە کاریکەری راستوخۆیان دەبێت لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بۆیە بەو رێکارە توندە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
ڕوونیشکردەوە، دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا لە ١٥ی کانوونی دووەم، واتە لەگەڵ دەستپێکردنی بێدەنگیی ھەڵبژاردنەکاندا دەوەستێت، و دەتوانن دواتر لە دوای ڕۆژانی دەنگدان کارتەکان وەربگرنەوە.