دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٢٬٠٨٥
بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، رۆژی ١٠ـی ئەیلول دادگاکە لەبارەی سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەسەر سەرۆک حکومەتی ھەرێم و وەزیری دارایی ھەرێم تۆمارکراوە و تیایدا داواکراوە بڕیاری ژمارە ٥٦ـی ساڵی ٢٠١٥ی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاری راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە نادەستوری لە قەڵەم بدرێت، چونکە بەھۆیەوە مافی فەرمانبەران پێشێلکراوە.
رۆژی ١٤ـی ئاب، دادگای فیدڕاڵی لەسەر ھەمان سکاڵا کۆبووەوە، بەڵام بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکە بۆ ١٠ـی ئەیلول دواخست.