دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵایەکی تاوتوێکرد کە لەسەر رێککەوتنی دەریایی نێوان عێراق و کوەیت تۆمارکرابوو، تیایدا سنورە ئاویی و ھەرێمییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دیاریکرابوون.

دادگای فیدڕاڵی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی ھەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، بەگوێرەی بڕگەی چوار لە ماددەی ٦١ دەستور دەبێت ھەموو رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی عێراق، بە دەنگدانی دوو لەسەر سێی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندبکرێن، ئەوکات کاریان پێدەکرێت.

رێککەوتنە ئاوییەکەی عێراق و کوەیت تایبەتبوو بە پابەندبوونی ھەردوو وڵات، بە بڕیاری ژمارە ٨٣٣ی  ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی کە تیایدا بەگوێرەی لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەش لە ساڵی ١٩٦٣ ھەردوو وڵات سنوورە ئاوییەکانی نێوانیان دیاریکردبوو.