لە دوای چەندین دانیشتن و دواخستنی بریارە ئەمڕۆ، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی کۆتایی خۆی ئەنجامبدات و بڕیاری کۆتایی بدات لە بارەی گەڕاندنەوەی پارەی نزیکەی ١٨ ساڵی بەشە خۆراکی مانگانە بۆ بەغداد کە لە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانیان وەرگیراوە. 

سکاڵاکە لەلایەن بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراکی حکومەتی فیدراڵیی عێراق دژی وەزیری بازرگانیی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، تایبەت بە  رادەستنەکردنی پارەی بەشەخۆراک لەنێوان ١ی کانونی دووەمی ٢٠٠٤ تا ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١.