سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکدا داواش لە ھەموو لایەنەکانی کەرکوک کرد، رێگەبگرن لە ھەر ھەڕەشە و بەکارھێنانێکی ھێز، لە پێناو بەرژەوەندیی ھاووڵاتیانیش رەوشی شارەکە ئارام بکەنەوە.

سەرۆککۆمار داوایشیکرد، لە رێگەی گفتوگۆوە، ئاڵۆزییەکان تێبپەڕێندرێن و رێگە بگیرێت لە رشتنی خوێنی ھاووڵاتیان، رێگەش نەدرێت تیرۆریستان دەرفەتەکە بقۆزنەوە بۆ تێکدانی رەوشی شارەکە. 

د. لەتیف رەشید لە پەیامەکەیدا دووپاتیکردەوە، کەرکوک سمبوول پێکەوەژیانی عێراقییەکان و کۆکەرەوەی ھەموو پێکھاتەکانە و رێگە نادەن ئەو وێنەیەی بشێوێنرێت.

ھەروەک داوا لە ھەموو لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتیەکان کرد، رۆڵیان ھەبێت لە کۆتاییھێنان ئەو فیتنەیە و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شاری کەرکوک.