موزیر کەروی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردوە، بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی ١٣ ھەزار خێزانی ئاوارە  و گەرانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، ئەوەشی راگەیاند، گەرانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە رزگارکراوەکان لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە بۆ کۆتاییھێنان بە دۆسیەی ئاوارە و پەنابەران.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە دیدارێکیاندا لەگەڵ سودانی بەڵێنی ئەوەیان وەرگرتوە کە دۆسیەی ئاوارەانی سەعدیەی سەربە پارێزگای دیالە یەکلایی بکەنەوە.