کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق جەختدەکاتەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان
رێبوار
٣٠ی ئابی ٢٠٢٣
٢٦٠
دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نادەستوریبونی ژمارەیەک بڕگەی یاسای ھەموارکراوی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئاماژەکان بۆ دواخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان زیاتربوون و ھەندێ لایەنی سیاسی پێشبینی دەکەن ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بخرێتە پاڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکەوە ئەنجام بدرێن.
بەڵام کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق جەخت لە ئەنجامدانی پرۆسەکە لەوادەی خۆیدا لە ١٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ دەکاتەوەو دەڵێت، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە نابێت.
ھاوکات سەرکردەیەکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندوە، ھەندێ لایەنی سیاسی فشار دەکەن ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە بنەڕەتەوە ھەڵبوەشێننەوە یاخود دوای بخەن، بەڵام تەواوفوقی سیاسی ئەو بابەتەی یەکلاکردووەتەوەو وادەکە جێگیرەو ناتوانرێت بگۆڕدرێت.