بە پێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە نوری مالکی کردووە و لە دیدارێکدا بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و رۆڵی دەزگاکان لە چاکسازی ئابوری و دەستەبەرکردنی داخوازییەکانی ھاووڵاتیان لەسەر ھەموو ئاست و بوارەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە.

ھەروەھا سودانی و مالکی تاوتوێی گرنگترین ئەو پرۆژەیاسایانەیان کردووە کە پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کراون و  پەلەکردن لەو دۆسیانەی پەیوەندییان بە پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ھاووڵاتیانەوە جەختی لەسەرکراوەتەوە.