دادگای عێراق سزای زیندانی بەسەر دە تۆمەتباری بەقاچاغبردنی نەوتدا دەسەپێنێت
لاڤە
٢٨ی ئابی ٢٠٢٣
٢٨٦
دادگای تێھەڵچوونەوەی بەسرە رایگەیاند، ١٠ تۆمەتباری بەقاچاغبردنی نەوت کە نەوتیان لەڕێی بارھەڵگرەوە و بە نوسراوی ساختە دەگواستنەوە بۆ دەرەوەی وڵات، بە ١٥ ساڵ زیندانی سزا دراون.
ھاوکات "باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشی بڕیارەکەی دادگای کردووە بۆ سزادانی ئەو تۆڕەی بە قاچاغبردنی نەوت، جەختیشیکردووەتەوە لەوەی ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ کۆتاییھێنان بەو بابەتە، کە چەندین ساڵە پشتگوێخراوە.